نیفاقێکی غەریب
لە کتێبی:
سروەی بەربەیان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
1 خولەک
913 بینین
لەقلەقی ئەی موددەعی، لاچۆ لە سەر مەیدانی باز
یا گەدای گەنجی عوقوولی، چۆن ئەچیتە ڕووی ئەیاز!؟
تۆ ئەگەر مڵکت هەیە و ناوت بە خاوەن مڵک ئەبەیت
بۆچی لای من ڕائەکێشی بۆ تەماع دەستی نیاز!؟
دێی بە نانی کوردەکانۆ دائەنیشی، عەیش ئەکەی
عەیبە بۆ تۆ ئەی [عەرەب] مەهتووک ئەکەی دەشتی حیجاز
یا ئەباتووتن دەخیلە، مۆڵەتێکم پێ بدە
بێ هەرا بە، با نەبێتە سەیرەکەی ڕاوەبەراز
کورد ئەگەر بێت ئیتتیفاق و کۆمەکی یەکتر بکەن
سەڵتەنەت تەشکیل ئەدەن بیللا، لە خەڵکی بێنیاز
من ئەدیبم ڕۆحەکەم شێعرم نییە ئەی چاوەکەم
چونکە نانووسم لە باسی خەتت و خاڵ و نووز و ناز
مژدە بێ ئەی قانعاناسناوی ئەدەبی ئەمڕۆ نیفاقێکی غەریب
وا لە بەینی «ئاب بیار» و «سو»، «وێرقزلەر» و باز