لە جەژنی سەری ساڵا
لە کتێبی:
لە غوربەتا
بەرهەمی:
محەممەد عومەر عوسمان (1957-2019)
1 خولەک
1703 بینین
ئەمشەو جەژنی سەری ساڵە و
ڕۆژانی زوو.. تێپەڕیوە
هەر من تەنیام.. ژوورم ساردە..
دەست و پەنجەم هەڵوەریوە
کلوو کلوو بەفر ئەبارێ
بە پرچی برووسکەکانا..
باران نم نم دێتە خوارێ
کۆشکەکانیش چراخانن
دڵم ئەگری و
شعرەکانم زایەڵەی لێک دابڕانن
نە هەمە پێکێکی گەرم
سەرما جەستەم ئەگرێتە کۆش..
سا خوایە داد بۆ کێ بەرم؟
شیعر بۆ گۆرانی
ڕۆژانی زوو.. تێپەڕیوە
هەر من تەنیام.. ژوورم ساردە..
دەست و پەنجەم هەڵوەریوە
***
لە وێرانەی دڵی منا..کلوو کلوو بەفر ئەبارێ
بە پرچی برووسکەکانا..
باران نم نم دێتە خوارێ
***
ئاسمان ئەگری وکۆشکەکانیش چراخانن
دڵم ئەگری و
شعرەکانم زایەڵەی لێک دابڕانن
***
نە ئاگردانێک شک ئەبەم..نە هەمە پێکێکی گەرم
سەرما جەستەم ئەگرێتە کۆش..
سا خوایە داد بۆ کێ بەرم؟
شیعر بۆ گۆرانی