ژەنەڕاڵی پاییز
لە کتێبی:
لە غوربەتا
بەرهەمی:
محەممەد عومەر عوسمان (1957-2019)
1 خولەک
5878 بینین
منم ژەنەراڵی پاییز..
منی هەرگیز ئۆقرە نەدیو
ژنەراڵم...ژەنەڕاڵی هەزارەها داری ڕووت و
ملیارەها گەڵای وەریو
کاسکێتەکەی سەرم هەورە و
ئەستێرەکانی سەر شانم چەند گەڵایەک بە ڕەنگی زیو
پاڵتۆی بەرم کزەبایە و
شمشێرەکەم لقی درەختێکی ڕزیو
خوێنێکی زەرد بەنێو دەمارما دەگەڕێ و
چاوم هەر وەک هەور نمناک
تەنیا من بووم کە لە تابووتی شووشەدا
چەندین گەڵام سپارد بە خاک
من بووم لەگەڵ زریانی بیرچوونەوەدا...کەوتمە جەنگ و
زۆر گەڵام دەرهێنا لە چنگ
من بووم شەوی گەڵاکانم...
خستە ژێر بالی تریفە و ورشەی گزنگ
پاییز بەبی من هەتیوە و
من بووم وتم بەڵێ تەرمی نسێی سەوزە...
گەڵای وەریوی کۆچکردوو
تەنیا منم کە لە میحرابی پاییزا...
بۆ گیانی زیندووی گەڵاکان...
نوێژی شەهید دائەبەستم...ناوی نانێم نوێژی مردوو
منی هەرگیز ئۆقرە نەدیو
ژنەراڵم...ژەنەڕاڵی هەزارەها داری ڕووت و
ملیارەها گەڵای وەریو
***
منم ژەنەراڵی پاییز...کاسکێتەکەی سەرم هەورە و
ئەستێرەکانی سەر شانم چەند گەڵایەک بە ڕەنگی زیو
پاڵتۆی بەرم کزەبایە و
شمشێرەکەم لقی درەختێکی ڕزیو
***
منم ژەنەراڵی پاییزخوێنێکی زەرد بەنێو دەمارما دەگەڕێ و
چاوم هەر وەک هەور نمناک
تەنیا من بووم کە لە تابووتی شووشەدا
چەندین گەڵام سپارد بە خاک
***
منم ژەنەراڵی پاییزمن بووم لەگەڵ زریانی بیرچوونەوەدا...کەوتمە جەنگ و
زۆر گەڵام دەرهێنا لە چنگ
من بووم شەوی گەڵاکانم...
خستە ژێر بالی تریفە و ورشەی گزنگ
***
منم ژەنەراڵی پاییزپاییز بەبی من هەتیوە و
من بووم وتم بەڵێ تەرمی نسێی سەوزە...
گەڵای وەریوی کۆچکردوو
تەنیا منم کە لە میحرابی پاییزا...
بۆ گیانی زیندووی گەڵاکان...
نوێژی شەهید دائەبەستم...ناوی نانێم نوێژی مردوو