ئاوەکەی سەرچنار
گۆرانیی سەرچنار
        لە کتێبی:
            دیوانی بەختیار زێوەر
        بەرهەمی:
                فایق زێوەر (1908-1952)
        
             1 خولەک
             1455 بینین
        
        
    ئاوەکەی سەرچنار
چاوگەکەی نیشتمان
لای منی دەردەدار
تۆی شیفابەخشی گیان
***
یەک دڵۆپ ئاوی تۆ
گەر بگاتە دەمم
لائەبا بێ درۆ
دەستبەجێ گشت غەمم
***
سەیر ئەکەم پڕ بەهەشت
خاوەنی چیمەنی
بۆیە هەروەک بەهەشت
گوڵشەنی دیمەنی
***
ئاوەکەی سەرچنار
کەوسەری سەرزەمین
تۆ دەسی کردگار
پێتی بەخشیوە ژین
***
هەڵقوڵە هەر بە جۆش
ڕێڕەوت گەوهەرە
ئاوی پیرۆز و خۆش
لوتفی خوات لەسەرە
***
تۆم هەبی پاک و ڕوون
جێگە سەیرانی عام
بۆ تەواوی دەروون
ناچمە لوبنانناوی تایبەت و شامناوی تایبەت
***
ئەودەمەی جار بە جار
دێمە سەیران لەلات
بانگ ئەکەم پڕ بە زار
گەییمە ئاوی حەیات