بۆ سەری پاکەتە جگەرە

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  753 مشاهده
بۆ ڕەواجی ئەم سیغارە قەلبی خۆشنوودم ئەوێ
ڕەسمی شیرین، ئیسمی شێخم، شێخ مەحموودی ئەوێ
کاغەزێکی ساف و بێ غەش خالس و خاس و تەمیز
موشتەریی نازک تەبیعەت ساحیبی جوودم ئەوێ