دیسان بۆ خزمەتی شێخ مەحموود

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  624 مشاهده
لە شوکری نیعمەتی تۆ و خالقم هەتا ماوم
هەرچی بڵێم و بنووسم بزانە خەڵەفاوم
«عليك الف سلامعربی» یا وەلی نیعمەت
غوباری پاکی ڕەهی تۆیە سورمەیی چاوم
وەها مەزانە کە زۆر نانووسم عەریزەی حاڵ
لە حوببی ئەسڵیی و زاتی کە بوومە شێواوم
فیدایی لوتف و وەفا و دیانەتی ئێوەم
منیش ئەناسی کە ئیسلامی زیدی ئیسڵاوم
مونافیقی و ڕیا و درۆم لەلا کوفرە
هەمیشە مات و پەرێشانی مانگی گیراوم