بۆ مناڵانی قوتابخانە

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  481 مشاهده
من منداڵی بچووکم، مەکتەبە ڕۆح و سەرم
بە سەعی و خۆشی خۆشی، دەرسم ئەکەمە بەرم
سەعی گەر ماندووم ئەکا شادم دەرسم ڕەوانە
منداڵێ کە تەمەڵ بێ خوێڕی ناو کۆڵانانە
دنیا چاوی ڕۆشن بوو بە سایەی عیلم و فەن بوو
ئەی ڕەفیقانی مەکتەب ڕۆژی عیلم و عیرفانە