سەرزەنش

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  737 مشاهده
ئەگەر بۆیا و پۆدرە هەڵبگیرێ ئەم فڕوفێڵە
گەلێ جوان ئیختیارە، زۆر سمێڵ وەک ئەسپەرەی بێڵە
موجەسسەم بێ ئەگەر دین و حەمییەت سووڕەتێکیان بێ
گەلێ دێن شکڵی مەیموونە گەلێ شێریش وەکو دێڵە
لەگەڵ خەڵک و لەگەڵ خالیق بە مەردی بێرە ناو مەیدان
سەداقەت ڕێی سەعادەت بێ، چ سوود ئەم چەوتیی و چێڵە
بەغەیرەز قەومی کورد مەحروومی سەعین هەمدەمی غەفڵەت
هەرچی قەومێ شعووری بێ لە سەحرای کۆششا وێڵە
چەکی هەر میللەتێ عیلمە و مەعاریف، بۆ ژیانی خۆی
لەناو ئێمەیش -خوا فەوتی بکا- جەهلە چەکی خێڵە
زەمینت سەختە مەوزووعت نەتیجەی تازە نابەخشێ
نە، زیهنت کول بکە، نە خامە، ئەم مەیدانە مەیکێڵە!!