ماڵ جوێکردنەوە
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
730 مشاهده
یابە! فەرزەن تۆ شای سەر زەمینی
ڕازیم بە بەشی خۆم و مسکێنی
دیجلە و فوراتت با هەر بۆ خۆت بێ
منیش کوردستان شاخی ڕەنگینی
هەواکەی شاهۆمکان، ئاوەکەی قەندیلمکان
لائەبا لە دڵ ئێشی برینی
قەت ڕێک ناکەوێ دەست لەمل یەک کەن
حەنتووش دەلاوی و ڕەسووڵ سیرینی
من لام باش نییە سواری شانم بی
وا عەرزت ئەکەم هەر بەشیرینی
خورمای خۆت بۆ خۆت مێوژم بۆ خۆم
«لكم دينكم ولی دينیعربی»