سەد تاجری دین

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  826 مشاهده
سەد تاجری دین خۆی لە زەرەر داوە لە دەرتا
بەسراوە دڵی موئمین و کافر لە کەمەرتا
سەودایی شەڕ و شۆڕە لەگەڵ ئێمە لەسەرتا
باکم نییە لەو خەنجەرە کردووتە بەبەرتا
شمشێری برۆت جەرگی بڕیوم بە ئیشارەت
بۆ تۆیە موسەللەم لە جیهان شاهییی خووبان
داماوە لە تەسویری برۆت مانی و سەحبان
مومکین نییە ئەم سوورەتە تەرکیبی لە ئینسان
تۆ ساحیبی ئەم چاهی زەنەخدانە بی، قوربان
سەد یوسفی کەنعانیشخص ئەبێ بێتە ئیشارەت
دەریای خەیاڵم کە وەکوو دیجلەیە جۆشی
نوتقم کە وەکوو ڕەعدی بەهارانە خرۆشی
غەمزە و نیگەهت خستمیە بەحری خەمۆشی
چاوت وەکوو شووشەی مەیە خۆت بادەفرۆشی
ڕۆحی بەنی ئادەم ئەکڕی بێیتە تیجارەت
کەشتیی ئەمەلم کەوتەوە تۆفانی تەئەسسوف
نایێ بەسەرمدا کەڕەتێ بادی تەلەتتوف
مەدحی لە دڵا جارییە بێ دەردی تەکەللوف
ئیسمێکی شەریفی هەیە مەنعە لە تەسەڕڕوف
جیسمێکی لەتیفی هەیە قابیل بە سەدارەت