حەوت پیتە ئەمجارە، نەگریسە مەتەڵم

از کتاب:
دیوانی گۆران
اثر:
گوران (1904-1962)
 1 دقیقه  350 مشاهده
حەوت پیتە ئەمجارە، نەگریسە مەتەڵم
لە دەستی زۆری چەشت ڕۆژی خۆی کۆمەڵم
لە یەکەم تا شەشەم خشۆکی ژاردارە
حەوت و شەش لەگەڵ دوو کراسی ڕەشمارە
حەوت و چوار لەگەڵ دوو بڵندە و سیان و چوار
دەستەیە و یەک، شەش، پێنج هاوارە لە ئازار
هەرکەسێ تینوێتی بۆ نەورۆز بنوێنێ
بێ گومان هەوڵ ئەدا مەتەڵم هەڵبێنێ