یەکەم شاعیرمان هەر بە ناو بیستراو

از کتاب:
دیوانی گۆران
اثر:
گوران (1904-1962)
 1 دقیقه  503 مشاهده
یەکەم شاعیرمان هەر بە ناو بیستراو
حەوت پیتی کوردی بۆی ئەبێ بە ناو
یەک و پێنج داری گەورەی شیرین بەر
لە یەک هەتا چوار تابووت دێتەدەر
یەکەم و حەوتەم لەگەڵ شەش و دوو
گشت کەس هی چەوری ئەکا ئارەزوو
زۆردار خستووینیە گێرەو کەشمەکەش
لەشی ڕووت کردووین لە یەک پێنج و شەش
ئەگەر شاعیری دێرینی گەلت
ناسی، هەر بژی قەڵەم و پەلت