مەتەڵەکەم چل پێی هەیە

از کتاب:
دیوانی گۆران
اثر:
گوران (1904-1962)
 1 دقیقه  365 مشاهده
مەتەڵەکەم چل پێی هەیە
هەر پێیەکی یەک ڕێی هەیە
ڕێگای باریک ئەگرێ و ئەڕوا
هەتا لەوپەڕ سەر هەڵئەدا
ناو ڕێگا هێند بۆنی خۆشە
تیغی سەرتاش بۆی پەرۆشە
زیرەک بەو بزانە چییە
ئەم مەتەڵە چوار پیتییە؟