مەتەڵ حەوت پیتە «نووسین بە کوردی»

از کتاب:
دیوانی گۆران
اثر:
گوران (1904-1962)
 1 دقیقه  480 مشاهده
مەتەڵ حەوت پیتە «نووسین بە کوردی»
گەر هەڵیبێنی ئەڵێم زۆر وردی
پیتی یەکەم و دووەم لەگەڵ سێ
بەو سەرەوانێ ئەم سەر ئەبەستێ
پیتی سێ و شەشی لەگەڵ یەکەم بێت
لای بایی لووتکەی «کاژاو» ئەکێڵێت
بەڵام حەوت و دوو شەش و یەک هەر چوار
زێڕێکە لێمان ئەدزێ ئیستیعمار