موحاکەمەی مام چەوەندەر

از کتاب:
دیوانی گۆران
اثر:
گوران (1904-1962)
 1 دقیقه  1355 مشاهده
پەردە هەڵکشا و ساڵۆنی موحاکەمە بە دەستەی تەواوەوە، کەوتە بەرچاو...
١- موحاکەمە:
- ناوت چییە؟
- مام چەوەندەر!
- لە کوێوە دێی؟
- لە دەشت و دەر.
- بە چی هاتی؟
- بە پشتی کەر.
- کێ هانیتی؟
- لالە ڕەنجدەر.
- چۆنی هانیت؟
- بە دەردی سەر.
- بۆ کێی هانیت؟
- ئاغای سێبەر!
- ئاغا چیی وت؟
- ئیللا گێزەر!
کەڵکی نەگرت
تکای ڕنجدەر،
بەر شەقیان دا
دەستەی نۆکەر:
«ئیللا گێزەر...
ئیللا گێزەر...»
٢- بڕیار:
بەڵێ، مادام لالە ڕەنجدەر
بۆی نەگونجا لە چەوەندەر
بارەگێزەر بێنێتە بەر؛
وا داماننا بە تاوانکەر!
یەڵڵا، پۆلیس، بیدەنە بەر،
لەشی کوت کوت کەن بە خەنجەر!
پەردە داکشا و ئیتر کەس نەیزانی مام چەوەندەریش چیی بەسەر هات؟