ماتەم و شیوەن کە ئەی دڵ تاکوو چاوم دێتە ئێش

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 1 دقیقه  340 مشاهده
ماتەم و شیوەن کە ئەی دڵ تاکوو چاوم دێتە ئێش
یار ئەوا عەزمی شکار و ڕاو ئەکا ڕێی کەوتە پێش
ئەقرەبا لۆمەم مەکەن ناچارییە کەوتوومە دووی
ئیختیاری خۆم نییە وەڵڵا بەزۆر ئەمکاتە کێش
خۆت ئەزانی من بە تەخویف و هەرا دوور ناکەوم
مادەیێکە زەحمەتە پاس کردنی حەڵوا لە مێش
سەدجار بە جەفا دوورم ئەکەی دێمەوە فەورەن
مانەندی دەروێش و کەریم، عەسەل و مێش