وا دیارە چاوی یارم مەیلی بیماری دەکا

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 1 دقیقه  689 مشاهده
وا دیارە چاوی یارم مەیلی بیماری دەکا
دڵ کە بێ سەبر و قەرارە شیوەن و زاری دەکا
با قەلەم بادی سەبا ڕێی کەوتە نێو گوڵزاری ڕووی
وا کە ئیستیهزا بە عەتر و میسک و تاتاری دەکا
هەرکەسێ جارێ ببینێ سوورەتی یارم لە خەو
تا بمێنی زیکر و شوکری نیعمەتی باری دەکا
هەرکەسێ هوشیارە مەیلی یار و دڵداری دەکا
بێتە سەیری چاوی یارم مەیلی بیماری دەکا
خۆشە شەوناڵین و جەوری یار و زامی نادیار
خاسسەتەن بۆ ئەو کەسەی وا زیکری جەبباری دەکا
گفتوگۆیی سابیریتخلص بۆیە هەمووی مەستانەیە
چاوی یاری کاروباری خەمری خللاری دەکا
موددەعی لومەم ئەکەن سەد کاشکێ تۆیان وا ئەدی
تا بزانن سابیریتخلص هاواری ناچاری ئەکا