سەڵامم هەنەن چە کوێخا هەیاس
نامەی یەکەم بۆ گوندی «ئەلبو گەسە»
از کتاب:
شیعرەکانی حیلمی کاکەیی
اثر:
حلمی کاکهای (1882-1966)
1 دقیقه
388 مشاهده
سەڵامم هەنەن چە کوێخا هەیاس
ئەو ئەبوو فەروە مايخاف من رصاصعربی
سەلامم هەنەن چە عەزەی کاچێ
زور خزمەتمی کرد لە بیرم ناچێ
سەلامم هەنەن چە مەحموود کاکە
بەخۆی خەرابە باوکی زۆر چاکە
سەلامم هەنەن چە عەلی حەمک
ئەمسالش نییەن تا وە شەمامک
سەلامم هەنەن چە وەلی مامۆک
نۆش گیانش بۆ ساوەر و دانۆک
سەڵامم هەنەن وە ڕەحیم خانە
هامڕائیش خۆشەن تا وە ڕۆخانە
سەلامم هەنەن چە مام موحەممەد
ئاگادارش بۆ الله الصمدعربی
سەلامم هەنەن چە سەی مستەفا
چەی دونیای فانی مەکێشۆ جەفا