شەها یاڕەب کە ئەم جەژنەت موبارەک بێت و پیرۆز بێ

موبارەک بایی جەژنی قوربان لە حەمە بەگی فەتاح بەگی مامی
از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
 1 دقیقه  440 مشاهده
شەها یاڕەب کە ئەم جەژنەت موبارەک بێت و پیرۆز بێ
هەسێرەی بەخت و ئیقباڵت وەکوو خۆر پرتەو ئەفرۆز بێ
لە یومنی ئەم جەژنە قوربان تورەقی بێ بە قوربان
هەمیشە ڕۆژ و ئیقباڵت بەسانی جەژنی نەورۆز بێ
لە ئێشی دایە مینەتخلص کە نایێ بۆ زیارەت
ئەمەش خۆ ئایەتە بیمار لە تەکلیف مفەوەز بێ