چییە ئەم شۆر و غەوغایە کە عالەم گشتی گریانە

شیوەنی مامی، «محەمەد بەگی فەتاح بەگ»
از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
 1 دقیقه  592 مشاهده
چییە ئەم شۆر و غەوغایە کە عالەم گشتی گریانە
چییە ئەم مەحشەرە ئەمڕۆ لە ناو مەخلووقی دەورانە
عەشایر گشتی غەمگینە هەموو غەرقن لە ناو قوڕدا
بیلاد و مەملەکەت ماتەم چییە ئەم فتنە قوربانە
لە سەد جێ دەنگی ناڵینە لە گشت لایێ سەدای شینە
زەمین خامۆش و غەمگینە سەما مەحزوون و فیغانە
دەبینم شێوەیی مەحشەر لە ناو کوردانی بابانا
دڵی پڕ زۆخ و خوێناوە ئەوەی وا ئەهلی عیرفانە
کە دیم ئەم فتنە حیرەت مام سوئالم کرد لە ئەربابێ
چییە ئەم مەحشەرە ئەمڕۆ لە ناو مەخلووقی دەورانە
وتی پێم بمرە ئاخر شەڕ محمد جافی مامت مرد
لە بەر مەرگی ئەوە ئەم عالەمە شێت و پەرێشانە
لە پاش گریان و خوین ڕشتن، وتم تو خوا چ مانگێ ڕۆی
وتی پێنجی سەفەر ئانی و وداعی ئەو لە یارانە
لە تەئریخی سوئالم کرد جەوابی بەم ڕەنگە دامۆ
ئومێدم وایە ئەجیایە کە چون جیێ ئەو لە ڕیزوانە