هەڵگورد ئیسم تۆ شاخی کوردانە
ئامۆژگاری بۆ هەڵگوردی مستەفا بەگ بە زمانی باوکییەوە
از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
1 دقیقه
505 مشاهده
هەڵگورد ئیسمی تۆ شاخی کوردانە
قەڵای سەربەرزی گشت کورد زوانە
بۆیە ناوی تۆم بە هەڵگورد ناوە
وەک هەڵگورد بەرزی بە ڕووی دنیاوە
نامووست بۆی ناو زایع نەکەی
ناوی بەدناوی تۆ شایع نەکەی
تا هێزت هەیە بۆ گەل تێکۆشی
وەتەن بە کورسی و پارە نەفرۆشی
داواچی مافی هەموو کوردان بە
سەر و گیان فیدای ڕێی نیشتمان بە
هەوڵ و کۆششت بۆ بەرزیی گەل بێ
ناو دڵت بۆ ماڵ میللەتت پەل بێ
کوڕم بخوێنە خوێندن غایەت بێ
بەرزیی کوردستان بەرزی پایەت بێ
نەبوونی عیلمە ژێر کەوتنی کورد
ئەوا پێت ئەڵێم بخوێنە هەڵگورد
بخوێنە کوڕم بێ خوێنەواری
ناسێنرێ هەقی گشت کوردەواری