دێنە دنیاوە بە ڕووتی خەڵقی وەک بچنە حەمام

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  344 مشاهده
دێنە دنیاوە بە ڕووتی خەڵقی وەک بچنە حەمام
غوسڵی دەرچێ و دەرنەچێ هەر دەردەچێ شاهـ و غوڵام
هاتەوە لەو دەرچووانە تێ گەیشتوویێ وتی
خۆ نەگۆڕاوە زەمانە ئەسکی تاس ئەسکی حەمام