خوێنی دڵی فەرزانە بە دێوانە حەڵاڵە
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
1 دقیقه
473 مشاهده
خوێنی دڵی فەرزانە بە دێوانە حەڵاڵە
بۆ کافری موتڵەق مەی و مەیخانە حەڵاڵە
مەی ڕاستە حەرامە کە دەڵێن ئەما بە تەنها
ئەسبابی موهەییا کە بۆ ڕەندانە حەڵاڵە
نامەردییە هەرچی بە شەریعەت کە حەرامە
ئەو کردەوەیەی لایقی مەردانە حەڵاڵە
باسی مەکە تەشویشی عەقیدە کە دەکا زلف
دڵ چاکە ئەوە هەر بەدەمی شانە حەڵاڵە
خۆکوشتن و سووتانە تەقازایی موحیببەت
هەرچی کە بکەن بولبول و پەروانە حەڵاڵە
مەی دوژمنی ئیمانە دەفەرموون کە مەلاکان
بیخۆم کە من ئەم دوژمنی ئیمانە حەڵاڵە
واعیز لە نەزەر مەنعم دەکا مەقسەدی غەیرە
وەک خۆر نەزەری ڕوومەتی جانانە حەڵاڵە
دڵ دیدە پەرستە لەبەر و پشتی برۆیە
ئەم کەعبەیە بۆ سالیکی بتخانە حەڵاڵە
جائیز نییە حەمدیتخلص بکوژی جوولەکە بێ ناو
بەو دینە بڵێ گەرچی موسڵمانە حەڵاڵە