قامووسی کورد
از کتاب:
            وەنەوشە
        اثر:
                محمدصدیق محمودی (1937-1990)
        
             1 دقیقه
             1637 مشاهده
        
        
    
                تیشکی سەرنجم
چەن ساڵان
ڕژاندە سەر
دێڕەکانی «قامووسی کورد».
ئەیپشکنی،
سەرپاکی ورد.
وێڵ بوو بە دوای تەنیا وشەی
گەلێ جوانی
«یەکیەتی»دا.
بەڵام داخی گران ئێستاش
نەیدیتەوە و
لەو گەڕانەی سوودی نەبرد.
			
            
        چەن ساڵان
ڕژاندە سەر
دێڕەکانی «قامووسی کورد».
ئەیپشکنی،
سەرپاکی ورد.
وێڵ بوو بە دوای تەنیا وشەی
گەلێ جوانی
«یەکیەتی»دا.
بەڵام داخی گران ئێستاش
نەیدیتەوە و
لەو گەڕانەی سوودی نەبرد.