لە دڵما نووکی برژانگی بە وێنەی تیری ڕوهامە
از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
1 دقیقه
430 مشاهده
لە دڵما نووکی برژانگی بە وێنەی تیری ڕوهامە
لە حەسرەت زوڵفەکەی ڕۆژم بە ڕاستی هەر وەکوو شامە
نیگار لەیلایە من مەجنوون و دەشتی شارەزوور ئەمڕۆ
دوجەیلە تاری زوڵفی پڕ خەمی زنجیری سەودایە
خۆشە ئەحواڵی ئەو مەستەی لە بەزمی بادە نۆشانا
نەزانێ لێوی دولبەر کامەیە و مینایی مەی کامە
نەوەک لەیلا و مەجنوونە نەوەک شیرین و فەرهادە
قسەی عەشقی من و تۆ داستانی بێ سەرەنجامە