ڕوخسارە ئەوە یا گوڵە یا نووری چرایە

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  433 مشاهده
ڕوخسارە ئەوە یا گوڵە یا نووری چرایە!
زوڵفە ئەوە یا نافەیی ئاهووی خەتایە!
باڵایە ئەوە عەڕعەڕە یا سەروی ڕەوانە
یا بۆ منی دێوانەیی بێچارە بەڵایە!
سەد حەیفە لە ناو جەننەتی، ڕووتایە بە دائیم
خاڵی حەبەشی زادە کە هێندۆکی سیایە
سا بەسیەتی مەنعم مەکە ئەی واعیزی غافڵ
بەو ڕیشەوە یاهوو کە ئەڵێی بارە گەڵایە
بۆ من کە گەدای کۆچی نیگارم بە حەقیقەت
سایە سەری زوڵفی لەسەرم باڵی هومایە
بۆ ماچی دەمی خۆی بە فەنا داوە کەمالیتخلص
ئەسکەندەرە عەوداڵی قومێک ئاوی بەقایە