توخوا واز بێنە با چەرخی فەلەک هەر دەوری واژوون بێ

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  281 مشاهده
توخوا واز بێنە با چەرخی فەلەک هەر دەوری واژوون بێ
کە چونکە دوونە خۆی با پشتیوانی مەردمی دوون بێ
لەبەر بێ ئەقڵییە مەعزووری وا ئاغا بە ماڵ و جاهـ
بە خاکا ڕۆئەچێ گەر سەروەتت وەک گەنجی قاروون بێ
لە سایەی عاشقی شەیداوە ناوبانگ دەرئەکات مەعشووق
ئەگەر ئەقڵی ببێ لەیلا ئەبێ مەمنوونی مەجنوون بێ
هەموو شیعرێکی بەرجەستەی وەکوو باڵایی دڵدارە
کەمالیتخلص لاییقە شیعرت ڕەدیفی قەددی مەوزوون بێ