پیاوی زانا چۆن لە ڕەویەی قەومی خۆی حاشا ئەکا

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  1202 مشاهده
پیاوی زانا چۆن لە ڕەویەی قەومی خۆی حاشا ئەکا
چۆن لە ئاداب و ئوسووڵی ئەو گەلە ئیبا ئەکا
هەروەکوو مەنسوور أنا الحقعربی گۆ بوو گەر بیشمکوژن
خوێنەکەم ئەتکێ بە کوردی دەردی خۆی ئینشا ئەکا
کورد ئەوەند کوردن بە سەد شەیتان لە کوردی ناکەون
ئیکە خەڵکی بۆ چی بۆخۆی دەردی سەر پەیدا ئەکا!
باوکی ناناسێ خودا ئەیزانێ کێیە و کەی بووە
هەرکەسێ تەرکی زوبانی خاسی مادەرزا ئەکا
هەرکەسێ هات و وتی کورد مردووە باوەڕ مەکەن
شێتە، بێ عەقڵە، کەر و گایە، قسەی بێجا ئەکا