وڵاتی من

از کتاب:
شیعرەکانی کامەران موکری لە ڕۆژنامەکاندا
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
 1 دقیقه  1420 مشاهده
وڵاتی من شیرینە
خاکێکی نازەنینە
بەهار دەشتی زەرد و سوور
ئەبێت بە کۆمەڵی نوور
لە تەلانی باخەوە
لەسەر لووتکەی شاخەوە
ئاوی ڕوونی ڕەنگاوڕەنگ
ئەیکا بە جۆشی ئاهەنگ
هاوین نزاری نازدار
شاخی هەزار بە هەزار
شەوی فێنکی کوێستان
دیمەنی بەری بەیان
باخی زەرد و سوور و چڕ
ئاوی تەزیوی دەنگ گڕ
بەفراو ئەڕژێت تک تک
بۆ دەمی گوڵی ناسک
قاسپەی کەوی بەیانی
کە لەرەی دێت بە جوانی
ئاواز هەڵئەسێ گەش گەش
بەرەو شەخڵێکی ڕەش
شەماڵی دوای نیوەشەو
کاتێک چاو ئەچێتە خەو
باوەشێنی ئارامە
چپە و نەغمەی بەتامە
کە بەیانییان گوڵی بووک
نەشمیلانە و ئێسک سووک
کراس دائەماڵێ سەوز
مەل ئەکەوێتە وەنەوز