ئەسیری قامەت و ئەبرۆ و موژەباڵایەکی تر خۆم

از کتاب:
دیوانی ئەخۆل
اثر:
اخول (1911-1988)
 1 دقیقه  324 مشاهده
ئەسیری قامەت و ئەبرۆ و موژەباڵایەکی تر خۆم
غەریقی قەعری بەحری حەسرەت سەودایەکی تر خۆم
شەهیدی پەرچەم و زوڵفی غەریبی کوڵم و لێوی ئاڵی
خەریکی پەروەری شۆخی وەکوو لەیلایەکی تر خۆم