کە دوێنێ شەمعی مەجلیس بوو چریسکەی ڕوومەتی ئاڵی
از کتاب:
دیوانی ئەخۆل
اثر:
اخول (1911-1988)
1 دقیقه
398 مشاهده
کە دوێنێ شەمعی مەجلیس بوو چریسکەی ڕوومەتی ئاڵی
ئەوا ئەمڕۆ ئەڵێی داغە لە جەرگا فیرقەتی خاڵی
بەڵێ: عاشق ئەگەر سەد بار بنۆشێ بادەیی عوشرەت
ئەبێ هەر ئاخری بخوا بەسەر شیرینییا تاڵی