بێ وەفایی

از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
 1 دقیقه  1178 مشاهده
یارەکەی مەهپارەکەی بەدکارەکەی عەییارەکەم
لەیلەکەی بێ مەیلەکەی بەدقەولەکەی غەددارەکەم
بێ وەفای بەدعەهدەکەی بێ شەرتەکەی وەعدە خیلاف
شۆخەکەی چاوکاڵەکەی قەتتاڵەکەی خوێنخوارەکەم
حیلەباز و فیتنەساز و دڵنەوازی عاشقان
جادوویی خاڵ هیندوویی مەهروویی شەککەر پارەکەم
بۆچ مەگەر قەول و قەراری من دەگەڵ تۆ وا نەبوو
هەر بۆ خۆت دەرمان بکەی دەردی دڵی بێچارەکەم؟
تۆ خودا ئینسافە داییم هەر وەکوو ماتەم زەدان
من گەریبانم لە تاوی دەردی عیشقت پارە کەم؟
یا سەزاوارە بە ئەم ئاساییش و وەزعی زەمان
خۆم لە نێو شاری شنۆمکانیێ بێ تۆ وا ئاوارە کەم؟
پێم کوتی یاری منی یاڕەب لە دونیایێ نەژیم
گەر لە تۆ دەس هەڵگرم یا تەرکی ئەو گوفتارە کەم
خۆ لە نێو شاری شنۆیێ هەر ئەتۆ بووی یاری من
جا لە پاشی تۆ عەزیزم بۆچی ڕوو دەم شارە کەم
ئاهـ و فەریادی «ئەمینتخلص» عالەم هەموو بیستی وەلی
یارەکەی بێ ڕەحمەکەی من گوێی نەدا هاوارەکەم