مەنبەعی سیدق و سەفایە خانەدانی سەید تەها

وەسفی سەید تەهای نەهری «پیری شەمزینان» کوڕی شێخ عوبەیدووڵڵای غازی
از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
 2 دقیقه  1235 مشاهده
مەنبەعی سیدق و سەفایە خانەدانی سەید تەها
مەعدەنی فەیز و عەتایە خانەدانی سەید تەها
مەلجەئی هەر بێنەوایە خانەدانی سەید تەها
خانەدانی بێ ڕیایە خانەدانی سەید تەها
مەخزەنی گەنجی بەقایە خانەدانی سەید تەها
سەییدن، ئەولادی پاکی شاهی جەمعی ئەنبیان
شاهزادە و نەسڵی خەوواس، شاهبازی ئەولیان
سادق و سافن لە کاری دین و دنیا بێ ڕیان
تاییری ئەوجی عەلانە بازی عالی ئاشیان
دڵبەرێکی دڵڕوبایە خانەدانی سەید تەها
موخلیسی ئەو خانەدانە پیر و بوڕنا و سەبی
ناییلی مەقسەد دەبێ، هەر کەس مەرامێکی هەبی
کوێر وەبێ چاوی حەسوود و دوژمنی ئالی نەبی
تا قیامەت تێک نەدەی ئەو خانەدانە یا ڕەبی
سلسلەی ئالی عەبایە خانەدانی سەید تەها
ڕاییجی ئەمری شەریعەت، فەیز بەخشی خاس و عام
دوڕڕی دەریایی حەقیقەت نەسڵی پاکی دوو ئیمام
گەوهەری بەحری تەریقەت نووری دڵهایی زولام
مەدحی ئەولادی عەلی هەرگیز بە کەس نابێ تەمام
لاییقی مێهر و سەنایە خانەدانی سەید تەها
هەم گوڵی باغی حەسەن، ئەسڵی حوسێنی ئەجمەعین
ڕەهنەمایی ڕاهی دینن بۆ عموومی موسلیمین
دەستی مە و دامانی پاکی ئەو سەلالەی نازەنین
مەرهەمی دەردی دڵن، بۆ کووللی دەردان ئەی ئەمینتخلص
دەر حەقیقەت هەر وەهایە خانەدانی سەید تەها