نەمبەی بەدواتا دەگریەم
از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
1 دقیقه
707 مشاهده
گیانە، گیانە..
چلەی زستان.. ڕووت و قووت بم
ئاگری خۆشەویستی تۆ، لەناو گیانە
قرچەی هاوین..
گەر چوار دەرویشم دۆزەخ بێ
لەشم ئاگری کوێستانە
گیانە گیانە
خۆشەویستیم، پەڵەی داوی
ئەو بەچکەیەی
سەرکەوتن شیری پێداوی
گیانە بمبە...
گەر میوانی خنکانم بی، لەگەڵتا دێم
گەر خۆت، تەوری لێدانم بی، لەگەڵتا دێم
دەبێ بمبەی... بۆ ناو دڵێ...
شەمەندەفەری سەردانی.. وەرناگەڕێ
هێڵی ئاسنینی بیری.. لەناو گەنمی سەپانایە و
هەر نابڕێ، هەر نابڕێ
گیانە بمبە، لەگەڵتا دێم
بۆ هەر شوێنێ.. گریان قامچی یاساوڵە و
پێکەنینی تیا زیندانە
گیانە بمبە... بۆ کێڵگەیەک بێبارانە
بمبە بۆ ئەو هەژارەی بێ دەسگیرانە
لەگەڵتا دێم، لەگەڵتا دێم
بمبە، بمبە، دەبێ بمبەی
تاکو ژانی زامم ماوە.. نەکەی ئۆخەی
چلەی زستان.. ڕووت و قووت بم
ئاگری خۆشەویستی تۆ، لەناو گیانە
قرچەی هاوین..
گەر چوار دەرویشم دۆزەخ بێ
لەشم ئاگری کوێستانە
گیانە گیانە
خۆشەویستیم، پەڵەی داوی
ئەو بەچکەیەی
سەرکەوتن شیری پێداوی
گیانە بمبە...
گەر میوانی خنکانم بی، لەگەڵتا دێم
گەر خۆت، تەوری لێدانم بی، لەگەڵتا دێم
دەبێ بمبەی... بۆ ناو دڵێ...
شەمەندەفەری سەردانی.. وەرناگەڕێ
هێڵی ئاسنینی بیری.. لەناو گەنمی سەپانایە و
هەر نابڕێ، هەر نابڕێ
گیانە بمبە، لەگەڵتا دێم
بۆ هەر شوێنێ.. گریان قامچی یاساوڵە و
پێکەنینی تیا زیندانە
گیانە بمبە... بۆ کێڵگەیەک بێبارانە
بمبە بۆ ئەو هەژارەی بێ دەسگیرانە
لەگەڵتا دێم، لەگەڵتا دێم
بمبە، بمبە، دەبێ بمبەی
تاکو ژانی زامم ماوە.. نەکەی ئۆخەی