زیندان

از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
 1 دقیقه  948 مشاهده
مامزە کێوی مافەکانم
لە زیندان بێ، یا لە شەوی شارا بمرێ
لە کەنداوی خوێنا بژی
یا وەک نێچیر لەژیر گۆچانی ڕاوچی بێ
یا خەڵوزی، گڕی شریخەی قامچی بێ
گەر سنوری لێ تەنرا بێ
با هەر گۆڕی جەژنەکانی
لەناو زوڕنای بەهارا بێ