سروودی هەژاران
از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
1 دقیقه
772 مشاهده
ئەی چەوسێنەر.. نان دەپرسین
تۆ ناتوانی ئێمەی هەژار قەدەغە کەی
ئەی داگیرکەر، هێزی برسی ی
تۆ ناتوانی گەرووی شۆڕشمان خەفەکەی
کەس ناتوانێ ڕەنجی کرێکاران ببا
هۆ داگیرکەر.. لەمڕۆ بەدوا
هێز ناتوانێ.. بەری کوردستانمان بخوا
وا لەشکری سک سوتاوان ئاگر دەگرن
هۆ داگیرکەر.. زامی ئێمە
وەک هێرشی ئێوە دەمرن
ئێمە دەژین.. لەناو بنکەی هەتاوی ئازارا دەژین
روبارێکین.. لەگەڵ روباری گشت جیهان ڕێگە دەبڕین
هۆ داگیرکەر.. هۆ چەوسێنەر
ئێمە گڕی چاوی ژانی کارگەرانین
ئێمە گەنمی رەوسەی خوێنی جوتیارانین
چەکوشیکێن.. کێوی فاشیزم دەڕمێنین
مافی هەژار... بە تفەنگی گەل دەسێنین
تۆ ناتوانی ئێمەی هەژار قەدەغە کەی
ئەی داگیرکەر، هێزی برسی ی
تۆ ناتوانی گەرووی شۆڕشمان خەفەکەی
***
ئەی چەوسێنەر.. لەمڕۆ بەدواکەس ناتوانێ ڕەنجی کرێکاران ببا
هۆ داگیرکەر.. لەمڕۆ بەدوا
هێز ناتوانێ.. بەری کوردستانمان بخوا
***
هۆ چەوسێنەر..وا لەشکری سک سوتاوان ئاگر دەگرن
هۆ داگیرکەر.. زامی ئێمە
وەک هێرشی ئێوە دەمرن
ئێمە دەژین.. لەناو بنکەی هەتاوی ئازارا دەژین
روبارێکین.. لەگەڵ روباری گشت جیهان ڕێگە دەبڕین
هۆ داگیرکەر.. هۆ چەوسێنەر
ئێمە گڕی چاوی ژانی کارگەرانین
ئێمە گەنمی رەوسەی خوێنی جوتیارانین
چەکوشیکێن.. کێوی فاشیزم دەڕمێنین
مافی هەژار... بە تفەنگی گەل دەسێنین