ئاواتەکانم سەربەستن

از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
 1 دقیقه  874 مشاهده
بەناو ڕەگی هیواکانا.. دەتوێمەوە
دەبم بە ئەندێشەی ڕووت و..
لەقابلەمەی بەندیخانە
دەمکوژن و.. دەژیەمەوە
دەبمە مەلێ، لای ڕووبارێ دەنیشمەوە
کەنارەکان..
دەترسن و.. ڕاوکەرەکان دەمگرنەوە
دەبمە گوڵ و.. لە مێرگی یادگاریما
بۆنم شۆخی شار دەی مژێ
لەپڕ، خێرا..
بەهار لەچیاکان زیز دەبێ و..
بەفر دەبێ بە لافاوێ و.. ئاگر دەڕژێ
*
ڕێبواری ئەندێشەکانم..
بۆ هەر شوێنێکی دوور دەچن
هەیتەکانی بەندیخانە..
وەکو مسمار.. لەپێ ی بەربوونم ڕادەچن
*
دەستی سەربەستی دەرەوە
بەکەلەبچەی هەناسەی ساردم دێتەوە
جا هەیتە رەش..
ئاوا ئەندیشەم ڕاو بنێ
گەر شەپۆلی (گڕی گیانم)خۆی دەربچێ
دەبێ بەچۆن، تاوانی قورسی ناو بنێ