ئارەقەی تووڕە

از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
 1 دقیقه  808 مشاهده
بڕوا بکەن...
دوا دەنگوباس لە شارەکەم ڕاگەیەندرا
ناڵەی جووتیار...
هی کرێکار..
بە گوێ ی مافا، چرپێندرا
دایکی دڵسۆز... گریا، گریا...
لە گریانە...
بۆ تۆڵەی خۆی و ڕۆڵەکەی
بارودێکی هیرۆشیمای لەنێو گیانە