پیرۆزبایی!!

بۆ ئەو شۆخەی… بەقسەی من عەبای فڕێ نەدا
از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
 1 دقیقه  842 مشاهده
دەک پیرۆزت بێ، ئەو کفنە ڕەشە
تیا ئەیشاریەوە، ئەو نیگا گەشە
مردوو کفنێکی سپی دەپۆشێ
بەڵام کچێ تۆ!
تۆ بە زیندووییی خۆ گیانت دەپێچی
ئەگەر سەرپۆشی
خۆشت دەفرۆشی
کوا زیندووی...
مردووی!
ئەی بۆ سەرپێچی...