پێنج ڕوکنەی ئیسلام

از کتاب:
ئاقیدەی شێخ سەمیع
اثر:
سمیع (1848-1889)
 1 دقیقه  8001 مشاهده
پێنج ڕوکنەی ئیسلام با بزانین چییە
باوەڕیان پێ بکەین ئەمری ڕەببییە
ئەووەڵ: کەلیمەی شەهادە و ئیمان
دووەم: پێنج فەڕزەی بە شەرت و ئەڕکان
سێیەم: سی ڕۆژەی مانگی ڕەمەزان
مەحفووز لە «مُفطِرعربی»، هەم «لَغٌو و بٌطلاَنعربی»
چوارەم: زەکاتە لەگەڵ سەرفیترە
پێنجەمین: حەججە، ئەو لەگەڵ عەمڕە
ئەم پێنج ڕوکنانە بە فەڕز بزانین
قەت تەرکیان نەکەین گەر موسڵمانین
هەرکەس تەرکی کا یێک لەو پێنجانە
بێشک ڕوکنێکی دینی نوقسانە
ئەوجار با مەعنای شەهادەت تێ بگەین
مەعنای بزانین باوەڕی پێ بکەین