خزمینە مەدەن پەنجە لەگەڵ عەشرەتی جافا
از کتاب:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
اثر:
شیخ رضا طالبانی (1831-1910)
1 دقیقه
7559 مشاهده
خزمینە مەدەن پەنجە لەگەڵ عەشرەتی جافا
مێروولە نەچێ چاکە بە گژ قوللەیی قافا
کێ بێ لە دلێرانی عەشایر کە نەچووبێ
وەک تیری قەزا نووکەڕمی جافی بە نافا
خوێنڕێژ و شەڕەنگێز و عەدووبەند و تەنوومەند
کامیان گەنە وەک شێرە لە مەیدانی مەسافا
چونکە ڕەسەنن ورد و درشتیان هەموو جەنگین
مەی سارییە نەشئەی چ لە دوردا چ لە سافا
وا بێ خەم و پەروا دەچنە عەرسەیی هەیجا
تۆ ناچییە سەر دۆشەکی بووکێ لە زەفافا
يبغون الى الامر صغاراً و کباراًعربی
يسعون الى الحرب ثقالاً و خفافاعربی
وەسمان بەگشخصیان ئامیرە وەختێ کە بڵێ: دەی!
دێنە جەوەلان هەروەکوو حاجی لە تەوافا
خواهم ز خدا آنکه شود دشمن جاهتفارسی
کۆتی لە دەسا، دەس لە ملا، مل لە تەنافا
ڕەحمێ بکە با شێخ ڕەزاتخلص بێتەوە گوفتار
حەیفە بڕزێ تیغی مجەوهەر لە غیلافا