قیامی بتلیس

از کتاب:
خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان (جڵدی ١)
اثر:
محمدامین زکی بیگ (1880-1948)
 1 دقیقه  675 مشاهده

لە پێش شەڕی گەورەدا بە ساڵێک، لە وڵاتی بتلیسدا و لە ئیدارەی مەلا سەلیم و شەهابەددین و عەلیدا ئیختلالێکی تر ڕووی دا و هەر هەتا ناو شاری بتلیس تەئسیری کرد، بەڵام قووەتی تورک زوو پیا گەیشت و ئەم قیامەی بەرتەڕەف کرد. مودیری ئەم حەرەکەتە مەلا سەلیم، خۆی هاویشتە قۆنسوولخانەی ڕووسەوە و تا ئیعلانی حەرب لەوێدا ما. لە دوای ئیعلانی حەرب، بە زۆر هێنایانە دەرەوە و کوشتیان.