بە عەزمی زیارەتی کوڵمت لە ڕێگەی دوورەوە هاتم
از کتاب:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
اثر:
احمد مختار جاف (1896-1935)
1 دقیقه
828 مشاهده
بە عەزمی زیارەتی کوڵمت لە ڕێگەی دوورەوە هاتم
وەرە قوربان بکە ڕەحمێ فیدای ئەو قەدد و باڵاتم
هەمیشە حازرم بۆ قۆچی قوربانی نیگاری من
وەها قەت تێمەگە بەندە کە زۆر شەخسێکی بێزاتم
هەموو عالەم بە کەسبوکارێ مەشغووڵن ئەما بەندە
هەمیشە عاشقی ڕووتم شەهیدی چاوی شەهلاتم
دەمت غونچە، قەدت سەروە، لەبت لەعلی بەدەخشانە
عەجەب شۆخێکی غەدداری فیدای ئەو زوڵفی تاتاتم
بە ئوممێدی ویسالی تۆ لە ڕێگەی پڕخەتەر ئەحمەدتخلص
پەناهندەت بووە جانا، بکە ڕەحمێ بە حاڵاتم