حەیفم سەرمایەی جوانی لە دەست چوو

از کتاب:
لە چوارینەکانی خەیام
اثر:
عونی (1914-1992)
 1 دقیقه  570 مشاهده
حەیفم سەرمایەی جوانی لە دەست چوو
بە دەستی ئەجەل جگەر پڕ خوون بوو
کەس نەهاتەوە تا لێی بپرسین
حاڵی ئەوانەی ڕۆیشتن چۆن بوو!
خیام:
افسوس که سرمایه ز کف بیرون شد
در پای اجل بسی جگرها خون شد
کس نامد از آن جهان که پرسم از وی
کاحوال مسافران عالم چون شد