سەرخۆشی و شادی خواهیشی خۆمە

از کتاب:
لە چوارینەکانی خەیام
اثر:
عونی (1914-1992)
 1 دقیقه  842 مشاهده
سەرخۆشی و شادی خواهیشی خۆمە
دوور لە کفر و دین ڕەوشتی خۆمە
پرسیم لە بووکی گێتی مارەییت
گوتی دڵ خۆشیت مارەیی خۆمە!
خیام:
می خوردن و شاد بودن آیین منست
فارغ بودن ز کفر و دین دین منست
گفتم به عروس دهر کابین تو چیست
گفتا دل خرم تو کابین منست