دەبا چاو هەر بڕێژێ تاکوو خوێن وەک لالە دەڕوێنێ
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
922 مشاهده
دەبا چاو هەر بڕێژێ تاکوو خوێن وەک لالە دەڕوێنێ
هەتا بەربەستی ئەم دەربەندە بەم لافاوە دەشکێنێ
شەپۆڵی چەند بگاتە دەشت و ئەم چۆڵ و بیابانە
لە جێی خاری موغیلان دڵنیام هەر لالە دەڕوێنێ!