من کە کوردم کەی لە ئازادی وەها بێ بەش کرام

از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
 1 دقیقه  730 مشاهده
من کە کوردم کەی لە ئازادی وەها بێ بەش کرام
ئەو دەمەی ماف بەش کرا، ئەو ڕۆژە بوو من بەش کرام
هاتە کار لەوح و قەڵەم بۆ چارەنووسی میللەتان
من حەواڵەی ئینگلیزی ڕوو سپی ڕوو ڕەش کرام!