دڵم وەک خونچەی لێوی تۆ تەنگە

از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
 1 دقیقه  701 مشاهده
دڵم وەک خونچەی لێوی تۆ تەنگە
ڕۆژیشم شەوە، تاریکە، زەنگە
سەری من گۆیە، قەدەمیش چەوکان
یاری پێ دەکا، ئەو شۆخ و شەنگە