بەهاران بولبولی ئەو خونچەزارەم

از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
 1 دقیقه  666 مشاهده
بەهاران بولبولی ئەو خونچەزارەم
لە هاوین قومری ئەو باڵاچنارەم
لە پاییز جێگری پروانەی زستان
کە باڵ سووتاوی ئەو لالەزارەم