بەختیاری دوو جیهان تەنیا بۆ کۆشش کردنە
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
912 مشاهده
بەختیاری دوو جیهان تەنیا بۆ کۆشش کردنە
هەر کەسێکی کۆڵ نەدەر بێ ڕووی بەرە و سەرکەوتنە
حەز دەکەی گەر بەرگی ئازادی بپۆشی وەک کەوا
نرخی سەربەرزی لە ڕێگای سەر لە ژێری کەوتنە
لافی سەرداری لە ژێر دارا دەبێ ترست نەبێ
دەست هەموو کەس ناکەوێ ڕێگای سەر لە ژێری کەوتنە
چوونە کۆی لەیلا هەموو دەم ڕێگەیێکە ترسناک
چاکترین کارێک لە بۆ ئەم ڕێگە خۆ شێت کردنە
چوونە مەیدانی خەبات بۆ بەختیاری قەومەکەت،
دوو دڵی پێ ناوێ عەونیتخلص پشت بە یەزدان بەستنە